پەیامێك لە سەرۆك كۆمارەوە

״پێكەوە كاربكەین بۆ ئەوەی كارەساتەكان دووبارەنەبنەوە״

12:56 - 2025-04-10
عیراق
56 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی سەماحەتی سەید محەمەد باقر سەدر و عەلەویەی كچی هودای خوشكی لە رۆژی رووخانی رژێمی ستەمكاردا، بە شانازییەوە هەڵوێستی بوێرانەی شەهید سەدر لەبەرامبەر ئەو دیكتاتۆرەی كە وڵاتی خستە ناو شەڕ و ململانێی بێمانا و رێوشوێنی هەڕەمەكییەوە دژی عیراقییەكان، وەبیردەهێنینەوە.
بەم بۆنەیەوە جەخت لەسەر پێویستیی بەهێزكردنی ئەزموونی دیموكراسی لە وڵاتدا دەكەینەوە و دەستكەوتە نیشتمانییەكان بپارێزین و پێكەوە كاربكەین بۆ ئەوەی كارەساتەكانی رابردوو دووبارەنەبنەوە و بەرەو بنیاتنانی ئایندەیەكی خۆشگوزەران هەنگاوبنێین كە تێیدا هەموو عیراقییەكان بەئارامی و ئاسوودەییەوە بژین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان