کۆمیسیۆن: ئەو كەسانەی كێشەی پەنجەمۆریان هەیە پشكنینی چاویان بۆ دادەنێن

11:39 - 2025-04-11
عیراق
55 جار خوێندراوەتەوە

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، بۆ ئەو كەسانەی كێشەی پەنجەمۆریان هەیە پشكنینی چاویان بۆ دادەنێن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری دەنگدان بكەن.

لەلایەکی دیکەوە، عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندووە، بە هەموو شێوەیەك ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و وەك كۆمیسیۆن ماوەیەكی زۆرە دەستیانكردووە بە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی، كۆمیسیۆن خشتەی كاری خۆی داناوە و بەپێی ئەو خشتەكانی كارەكانی بەڕێوەدەبات و لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوودا رێكاری نوێ دەگرنەبەر كە دواتر رایدەگەیەنن لە پێناو زامنكردنی پرۆسەكە بەشێوەیەكی پاك و بێگەرد.

هاوکات، جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆن رایگەیاند، لە سەرەتای كردنەوەی بنكەكانیانەوە لە مانگی سێی ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 140 هەزار هاوڵاتی زانیاریەكانیان نوێكردووەتەوە و تائێستا نزیكەی 18 ملیۆن كارتی بایۆمێترییان دابەشكردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان