ئیسرائیل کاتز: رێڕەوی موراگ لە غەززە کۆنترۆڵ کرا

06:35 - 2025-04-12
جیهان
41 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی رێڕەوی موراگی ستراتیجی لە غەززە راگەیاند، کە باشوور و باکووری کەرتەکە لەیەکتر جیادەکاتەوە و دەکەوێتە نێوان شارەکانی رەفەح و خان یونس لە باشووری غەززە.

یسرائیل کاتز، لە راگەیاندراوێکدا سوپاسی سوپای وڵاتەکەی کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی رێڕەوەکە و رایگەیاند، ئێستا تەواوی ناوچەی نێوان رێڕەوەکانی فیلادلفیا و موراگ بوون بە بەشێک لە ناوچەی ئەمنیی ئیسرائیل.

هاوکات وەزیری بەرگریی ئیسرائیل فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیلی لە بەشێکی زۆری کەرتی غەززە راگەیاند.

یسرائیل کاتز، لە پەیامێکدا بۆ هاوڵاتییانی فەڵەستینی گوتی: بەمزووانە ئۆپەراسیۆنەکانیان چڕتر و فراوانتر دەکەن، تاوەکو زۆربەی ناوچەکانی کەرتی غەززە بگرێتەوە، داوای لە دانیشتوانی کەرتەکە کرد ناوچەکانی شەڕ چۆڵبکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان