ڤێتەرنەری سلێمانی: رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون گیراوەتەبەر

02:31 - 2025-04-20
کوردستان
47 جار خوێندراوەتەوە

تا ئێستا هیج حاڵەتێکی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار نەکراوە و ڤێتەرنەری سلێمانیش دەڵێت رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکە گیراوەتەبەر.

د.سامان عومەر، پزیشکی ڤێتەرنەری پێشکەوتوو لە کوشتارگەی سلێمانی رایگەیاندووە، لەچوار چێوەی ئەو رێکارانەی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربون گرتویانەتەبەر، رۆژانە پێش سەربڕین و دوای سەربڕین پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دەکەن و هەر ئاژەڵێکیش گومانی توشبوونی بە تای خوێنبەربوون لێبکرێت سەرنابڕێت، تا دوای ئەوەی چارەسەری تەواو وەردەگرێت و دڵنیادەبنەوە لەوەی کە نەخۆشییەکەی نەماوە.

داواشیکرد هاووڵاتیان گۆشت لەسەر شەقامەکان و گۆشتی بێ مۆر نەکڕن و لەکاتی لێنانیشدا رێکاری پێویستی پاکوخاوێنی بگرنەبەر و تا رادەیەکی زۆرباش گۆشتەکە بکوڵێندرێت.
بەپێی سەرچاوە تەندروستییەکان، تا ئێستا هیج حاڵەتێکی توشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار نەکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان