سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی
کوردستاندا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە و هیچ کەسێکیش گومانی نەخۆشییەکەی لێنەکراوە.
ئاماژەی بەوەش دا، وەک وەزارەتی تەندروستی ئامادەی هەموو هاوکارییەکن بۆ شاری کەرکوک و پارێزگاکانی عیراق لەڕووی دابینکردنی پێداویستی و کەرەستەی تەندروستییەوە، هەروەها ئامار و حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە بە جدی وەردەگرن چونکە رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە رێژەی 50% بۆ 60% پێکدەهێنێت.