لە دوو رۆژی داهاتوودا، هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی و لیستی مووچەی مانگی نیسان رەوانەی بەغدا دەكات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەشی زۆری رێكارەكانی تەرازووی پێداچوونەوە تەواو بوون، تەنها هەندێك وردەكاری ماون كە ئەگەر ئەویش تەواو بوو، پشكی بەغدا لە داهاتی ناوخۆ دیاری دەكرێت و دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عیراق.
راشیگەیاندووە ئەگەر هەیە ئەمڕۆ داهاتی ناوخۆ بخرێتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عیراق كە بڕەكەی نزیكەی 50 ملیار دینار دەبێت، بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، پێویستە ئەو كارە بكرێت و دواتر لیستی مووچەی مانگی نیسان دەنێرن، تاوەكو بەغدا هیچ بیانوویەكی نەبێت و كێشە بۆ لیستی مووچە دروست نەكات.