قوباد تاڵەبانی بۆ کونسوڵی ئەمریکا: مەبەستمانە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار پێکبهێنین

05:53 - 2025-04-29
کوردستان
35 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و تاوتوێی دۆخی ناوخۆی هەرێم و گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە (29/4/2025) بەڕێوەچوو، باس لە دواین بەرەوپێشچوونەکانی دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. جێگری سەرۆک وەزیران بە ئاماژەدان بە دواکۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکان دەستی پێکردوە و بەردەوامیش دەبین تا ئەو کاتەی دەگەینە رێککەوتنی کۆتایی. 
قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، مەبەستیانە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار پێکبهێنن و هیواشی خواست لە ماوەیەکی نزیکدا و بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان