ئەم هەفتەیە دۆناڵد ترەمپ 100 رۆژی یەکەمی ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتیی تەواوکرد، هەموو بڕیار و فەرمانەکانی بوونەتە جێی مشتومڕی ناوخۆیی و دەرەکی و سێکتەری ئابووریی جیهانی تووشی شڵەژان کردوە.
نەریتی هەڵسەنگاندنی 100 رۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونی سەرۆکەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکومڕانیی سەرۆك فرانکلین رۆزفێڵت، کە لە 100 رۆژی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵی 1933 دەیان یاسا و فەرمانی جێبەجێکردنی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری دەرکردبوو.
لە ژمارەی رۆژی چوارشەممەی کوردستانی نوێ _دا، 10 خاڵ لەبارەی 100 رۆژی یەکەمی ماوەی دووەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ بڵاودەکرێتەوە.