قائیمقامییەتی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

06:16 - 2025-04-29
کوردستان
38 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

ئەمڕۆ قائیمقامییەتی سلێمانی بڕیاریدا لە 1ی ئایارەوە هاوردەکردنی پیاز قەدەغە بێت و لە 15ی ئایاریشەوە رێگە نەدرێت شوتی هاوردە بکرێت.
لە راگەیاندراوێکەدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆوە قەدەغەی هاوردەکردنی هێلکە بەردەوام دەبێت، هەر کاتێک نرخەکەی بەرزبووەوە، ئەوکات رێگە دەدرێت هاوردە بکرێت. رێگەش بە هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو دەدرێت، بەڵام رێگە بە بردنە دەرەوەی نادرێت.
بڕیاریشدراوە، لیژنە هاوبەشەکان رێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆئەوەی ئەندازیاری کشتوکاڵی راستەوخۆ لەسەر پرۆژە پەلەوەری و کشتوکاڵییەکان بێت و سەرپەرشتییان بکات.
لەبارەی رێکارەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێنەری سلێمانی 26 تیمی پێکهێناوە و سەردانی گوندەکان دەکەن بۆ لەناوبردنی مشەخۆری دەرەکی و شوشتنەوەی ئاژەڵ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان