لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە ئاماری گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونی کۆچبەرانی جیهانی، نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، زۆرینەی کۆچبەران لە وڵاتانی ناسەقامگیر و فرە قەیرانەوە کۆچیان کردووە.
بەپێی دوایین ئاماری رێکخراوەکە، لە دەیەی رابردووەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 72 هەزار کۆچبەر لەسەر ئاستی جیهان گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی راگەیاندووە، زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە کە لەکاتی کۆچکردندا گیانیان لەدەستداوە، کۆچبەری وڵاتانی فرە قەیران و پڕ توندوتیژی بوون وەک ئێران، لیبیا و میانمار.