״لە هەرێمی كوردستان، 930 هەزار كەس كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نییە״

12:56 - 2025-05-19
کوردستان
76 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی لێدوانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان «ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژناكرێتەوە و لەكاتی دیاریكراودا كۆتایی دێت».
نەبەرد عومەر سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دوای ئەوەی لە 25ی ئازاری ئەمساڵ، قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد، لە 24ی ئەم مانگەدا كۆتایی دێت و بەهۆی زۆری رێوشوێنی كۆمسیۆنەوە، بەدووری دەزانم ئەو ماوەیە درێژبكرێتەوە. راشیگەیاند: لەكۆی نزیكەی سێ ملیۆن و 930 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 930 هەزار كەس كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نییە، لەماوەی دوو مانگی رابردووشدا لەو ژمارەیە نزیكەی 80 هەزار كەس كارتەكەیان دەركردووە.
هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان