رێگەی گوندەكانی پارێزگای هەڵەبجە، چاک دەكرێن

12:59 - 2025-05-19
کوردستان
101 جار خوێندراوەتەوە

هەڵمەتی چاككردنی رێگە تێكچووەكانی سەرجەم گوندەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دەستیپێكردووە.
‎ئەندازیار خێڵان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجە بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: تائێستا رێگەی حەوت گوندی ناوچەی نەورۆڵی، چاككراون، لەو چوارچێوەیەشدا كاركردنمان لە گوندی بەكراوا دەستیپێكردووە و ئەم هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت بۆ هەورامان و سەرجەم ئەو گوندانەی كە داواكارییان پێشكەشكردووین، یاخود رێگەكانیان پێویستیان بە چاككردنەوەیە.
هەڵەبجە، ‎محەمەد تۆفیق نەورۆڵی

بابەتە پەیوەندیدارەکان