دوێنێ، لە مۆزەخانەی سلێمانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی مۆزەخانەوە، ئاهەنگێك سازكرا و هاشم حەمە عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری سلێمانی لە وتارێكدا جەختی لەسەر رۆڵی گرنگی مۆزەخانەكان كردەوە.
وەك رێزلێنانێكیش بۆ هەوڵەكانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەم لە پاڵپشتیكردنی كاری مۆزەخانەكە و پاراستنی كۆكراوەی شوێنەوار و كەلەپوور، خەڵاتی یادگاری پێبەخشرا كە بریتی بوو لە قەڵغانی مۆزەخانەكە كە دووەم گەورەترین مۆزەخانەیە لەسەر ئاستی عیراق.