ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
رۆژی 17ی ئه‌م مانگه لووتكه‌ی 34مینی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غدای پایته‌ختی عیراق به‌ڕێوه‌چوو، كه ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای و نوێنه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاماده‌ی بوون، هه‌رچه‌نده لووتكه‌ی به‌غدا رووبه‌ڕووی ره‌خنه بۆته‌وه و به‌شێك له چاودێران به لووتكه‌یه‌كی شكستخواردوو ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام د. عه‌بدولله‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق له لووتكه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ناوی برد.
لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غدا سیمای ئابووری به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، به تایبه‌تیش كه تێیدا بڕیاری ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌می ئابووریی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی درا، وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بۆ ره‌خساندنی پانتاییه‌كی ئابووریی عه‌ره‌بی، كه توانای ركابه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان. هه‌ر له لووتكه‌ی 34دا عیراق پێشنیازیكرد، پلانی ستراتیجی هاوبه‌شی ئاسایشی خۆراك و ئاو هه‌بێت له داهاتوودا و كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت.
زیره‌كیی ده‌ستكرد
یه‌كێك له پێشنیازه گرنگه‌كانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی عه‌ره‌بی بۆ زیره‌كیی ده‌ستكرد بوو له به‌غدا و له‌گه‌ڵیدا گرنگیدان به توێژینه‌وه‌كانی بواری زیره‌كیی ده‌ستكرد له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌حره‌ینیش داوایكرد په‌یماننانه‌مه‌یه‌ك ئیمزا بكرێت سه‌باره‌ت به رێكخستنی كاركردن به زیره‌كیی ده‌ستكرد له پێناو مسۆگه‌ركردنی به‌كارهێنانێكی سه‌لامه‌ت و مرۆڤدۆستانه.
هه‌ر له‌و لووتكه‌یه‌دا پێشوازی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به سوریا كرا، به لابردنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته و پێشنیازی به‌ستنی لووتكه‌ی جیاجیای عه‌ره‌بی تایبه‌ت به لاوان و گه‌شه‌پێدان و گرنگیدان به وزه‌ی نوێبووه‌وه پێشكه‌شكرا و پشتیوانیكردن له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی بۆ خزمه‌تكردن به ئامانجه‌كانی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
دیارترین رووداوی لووتكه‌ی عه‌ره‌بیش ئه‌وه‌بوو كه ته‌میم بن حه‌مه‌د-ی میری قه‌ته‌ر لووتكه‌كه‌ی جێهێشت، بێئه‌وه‌ی وتاری وڵاته‌كه‌ی بخوێنێته‌وه، ئه‌و رووداوه و نه‌هاتنی به‌شێك له سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی به هۆكاری شكستی لووتكه‌ی به‌غدا لێكدرایه‌وه.
سه‌رچاوه: CNN، ئاژانسی هه‌واڵی عیراق