ئا: فاروق سه‌عید حه‌سه‌ن
دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی كه‌نداو، روسیا كه‌وته‌خۆ بۆ هه‌ڵمه‌تێكی هاوشێوه تا هه‌ژموونی ئه‌مریكا تاكه هه‌ژموونی ئابووری نه‌بێت له ناوچه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و باكووری ئه‌فریقادا، هه‌ڵمه‌كه‌ته‌كه‌شی به بانگهێشتنامه‌یه‌ك ده‌ستپێكرد بۆ به‌ستنی لووتكه‌یه‌كی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی – روسی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڤلادمێر پوتن-ی سه‌رۆكی روسیا له به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمیدا داوای له وڵاتانی عه‌ربی كرد لووتكه‌یه‌كی عه‌ره‌بی – روسی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا ببه‌سترێ، بۆ به‌هێزكردنی هاوكاریی نێوان روسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی له بواری سیاسی و ئابووریدا.
ئیمارات دیارترین هاوبه‌شییه‌تی
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی روسیا، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند: كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له داواكارییه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ره‌زامه‌ندیی وه‌رگرێت.
روسیا، كه پێشتر ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌بووه و به تایبه‌تیش ئیمارات یه‌كێك بووه له دیارترین هاوبه‌شه بازرگانییه‌كانی، به‌ڵام به‌م هه‌نگاوه‌ی به نیازه له‌مه‌ودوا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌رزتر بكاته‌وه. راپۆرته ره‌سمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له ساڵی 2024دا قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان روسیا و ئیمارات 10 ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به بازرگانی روسیا له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و سعودیه و كوێت ئاماری راست و دروست
له‌به‌رده‌ستدا نییه.
قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی
سه‌باره‌ت ئاڵوگۆڕی بازرگان‌یش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقا، داتاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌نارده‌ی روسیا بۆ ئه‌و وڵاتانه گه‌یشتۆته 16.4 ملیار دۆلار، له به‌رامبه‌ردا هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته بۆ وڵاتانی ئاسیا 209.2 ملیار بووه، ئه‌م ژمارانه‌ش ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن، كه بایه‌خی مۆسكۆ له چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌میكردووه.
تا ئێستا هه‌نارده‌ی روسیا بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی، به تایبه‌تیش میسر و جه‌زائیر، زیاتر گه‌نم و به‌رهه‌مه سه‌ربازی و پیشه‌سازییه‌كان بووه، هاورده‌شی له‌و وڵاتانه‌وه زیاتر به‌رهه‌مه‌كانی پترۆكیمایی و كانزاكان و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هاوكاریی نێوان مۆسكۆ و ریاز له چوارچێوه‌ی رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌سدا دیارترین هاوكاری و په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه، راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له پشت كه‌والیسه‌كانه‌وه ئاڵۆزیی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و وڵاتانی كه‌نداودا هه‌یه، به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی روسیا چه‌ند جارێك بڕیاره‌كانی ئۆپێكی پێشێلكردووه، كه تایبه‌ت بوون به ئاستی به‌رهه‌م و هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه.
وڵاتانی كه‌نداو نه‌رمیی ده‌نوێنن
هه‌وڵه‌كانی واشنتۆن و مۆسكۆ بۆ سوودوه‌رگرتن له وڵاتانی عه‌ره‌بی له رووی ئابوورییه‌وه هه‌رچۆنێك بێت، وڵاتانی كه‌نداویش بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و به تایبه‌تیش سعودیه و ئیمارات، به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یاندا هه‌میشه نه‌رمیی ده‌نوێنن و به ته‌واوی لایه‌نگریی یه‌ك جه‌مسه‌ری هێزی جیهانی نابن.
سەر‌چاوه: RT