یەكێتیی ئەوروپا بڕیاریدا سندوقێك پێكبهێنێت بە بڕی 150 ملیار یۆرۆ، كە دەكاتە نزیكەی 170 ملیار دۆلار بۆ كڕینی چەك و ئامانجی سەرەكیش لە پێكهێنانی سندوقەكە بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی سەربازییە، ئەگەر لەلایەن روسیاوە بكرێتە سەر وڵاتێكی ئەندامی یەكێتییەكە.
ئەم هەنگاوەی یەكێتیی ئەوروپا دوای ئەوە دێت، كە دەزگا هەواڵگرییەكان باس لە ئەگەری هێرشێكی سەربازی روسیا دەكەن، كە رەنگە تا ساڵی 2030 رووبدات.
ئەلعەرەبییە