فلاشی ئابووری

هەڵاوسان لە بەریتانیا گەیشتە بەرزترین ئاست

10:05 - 2025-05-22
ئابووری
32 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا رایگەیاند: رێژەی هەڵاوسان لەسەر ئاستی ساڵانە، لە مانگی نیسانی رابردوودا بە رادەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە %3.5 ئەمەش لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بەرزترین ئاستە.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە، كە پێشتر ژمارەیەك لە پسپۆڕان و بانكی ئینگلتەراش پێشبینییان كردبوو، هەڵاوسان ئەوپەڕی بگاتە %.3.3 یان %3.4، بەڵام لەوە زیاتر بووە و هۆكارەكەشی بەرزبوونەوەی نرخی غاز و كارەبا بووە.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان