جەماوەری فێستیڤاڵی کان، نۆ خولەک چەپڵە بۆ جێنیفەر لۆرانس لێدەدەن

10:19 - 2025-05-22
هەمەرەنگ
64 جار خوێندراوەتەوە

فێستیڤاڵی کان بۆ سینەما، لە خولی 78ـەمیندا لە 13ی ئەم مانگەوە دەستی بە چالاکییەکانی کرد و وا بڕیارە تا 24ی ئایار بەردەوام بێت. لەنێو ئەو فیلمانەی بۆ یەکەمجارە نماییش دەکرێت فیلمی
(Die My Love)ی هەردوو ئەستێرەی سینەما جێنیفەر لۆرانس و رۆبەرت پاتینسۆن بوو، کە کاردانەوەیەکی باشی لەلایەن بەشێکی زۆر لە جەماوەری فێستیڤاڵی کان-ەوە هەبوو، تێیدا جێنیفەر لۆرانس رۆڵی دایکێک دەگێڕێت، بەدەست خەمۆکی دوای منداڵبوونەوە دەناڵێنێت، لەدوای تەواوبوونی نمایشی فیلمەکە جەماوەر بۆ ماوەی نۆ خولەک چەپڵەیان بۆ ئەستێرەکانی فیلمەکە لێدا.
هەندێک لە رەخنەگران پێیانوایە ئەو مەسەلە گرنگە کە خەمۆکی دوای منداڵبوونە لە فیلمەکەدا بە باشی نەخراوەتەڕوو، رێزی لە هەستیارترین بابەت کە ژنان بەدەستییەوە دەناڵێنن نەگرتووە. راستە فیلمەکە رای جیاواز دەوروژێنێت، بەڵام ئەوەی نکوڵی لێ ناکرێت ئەوەیە جێنیفەر و رۆبەرت پاتینسۆن لە فیلمەکەدا نواندنێکی ناوازە پێشکەش دەکەن.
ئا:دڵان سامان

بابەتە پەیوەندیدارەکان