داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیەی سلێمانی ئاشکرا کرا

10:23 - 2025-05-23
کوردستان
44 جار خوێندراوەتەوە

داهاتی نانەوتیی یەک هەفتەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەرین لە رۆژی 17_5_2025 تا 23_5_2025، بڕی 24 ملیارو 345 ملیۆن و 36 هەزار و 387 دینار بووە.

سایتی شەفافییەت کە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان دەکات رایگەیاندووە، داهاتی ئەم هەفتەیە زیاتر لە 24 ملیار و 345 ملیۆن دینار بووە.
بەجۆرێک کە 86%ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 14%ی داهاتەکە بەشێوەی چەکە و ئەوەی دیکەش بەشێوەی مقاسەیە.
بەپێی داتای سایتەکە، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهاتی سلێمانی 8 ملیار دینار زیادی کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان