بەرهەمهێنانی کارەبا هەزاران مێگاوات کەمیکردووە

10:59 - 2025-05-23
کوردستان
47 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی گازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عیراق، بەرمەهمێنانی کارەبا سێ هەزارو 500 مێگاوات کەمیکردووە.

وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا کێشەی گەورە دێتە پێش ئەگەر رۆژانە 55 ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی نەگات، ئەوکات بڕی کەمبوونەوەی کارەبا دەگاتە پێنج هەزارو 500 مێگاوات.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، چاوەڕێی تەواو بوونی پرۆژەی سەکۆی سەرئاوکەوتوون کە لە ئێستادا لە بەندەری خۆرزوبێر جێبەجێدەکرێت بۆ ئەوەی گازی سروشتی لە وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و بیانییەوە لێ بهێندرێتە ناو عیراقەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان