راکێشانى هیڵى سێیەمى ئاوى دوکان – سلێمانى پرۆژەیەکى گەورەیە و دووساڵى پێویستە بۆئەوەى پرۆژەکە تەواوبکرێت.
بەڕێوەبەرى ئاوى سلێمانى رایگەیاند، نەخشە و دیزاینى پڕۆژەکە تەواوبووە کە پرۆژەیەکى گەورە و ستراتیژییە، ئەگەر جێبەجێبکرێت بۆ چەند ساڵى داهاتوو ئاو بۆ سلێمانى دابین دەکات.
بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، نەخشەو دیزاینی پڕۆژەکە بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران و بودجەکەی ئێستا لە تاوتوێکردندایە و دووساڵى پێویستە بۆئەوەى تەواوبکرێت.