تورکیا لە خولەکێکدا 500 مەتر سێجا ئاوی رووباری فورات بەردەداتەوە

09:52 - 2025-05-24
جیهان
16 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا بۆ پشکی ئاو رێککەوتوون و لە خولەکێکدا 500 مەتر سێجا ئاوی فورات بەردەداتەوە.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق وتیشی، لیژنە هاوبەشەکان لەگەڵ تورکیا و ئێران بەردەوامن لە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاوی عیراق لە هەردوو وڵات.

راشیگەیاند، رۆژانە بەدواداچوون و چاودێری ئەو رێژە ئاوە دەکرێت کە بەردەدرێتەوە کە بۆ خواردنەوەو کەرتی ئاودێری پێویستە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان