بازرگانیی عیراق: پێشبینی دەکەین ئەمساڵ پێنج ملیۆن تۆن گەنم وەربگرین

11:18 - 2025-05-24
کوردستان
27 جار خوێندراوەتەوە

وەزارتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە و پێشبینیش دەكەن بۆ ئەمساڵ نزیكەی پێنج ملیۆن تۆن گەنم وەربگرن. 

حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عیراق دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن گەنم وەرگیراوە و پێشبینی دەكەین تاكو كۆتایی وەرزی كۆكردنەوەی بەرهەم بڕەكە بگاتە نزیكەی چوار بۆ پێنج ملیۆن تۆن.

وتیشی، ئەو گەنمەی ساڵی رابردوو كە  لە كۆگاكاندا ماوەتەوە زیاترە لە دوو ملیۆن تۆن. 
وەزارەتی بازرگانی عیراق پێشتر ئاماژەی بەوەكرد كە لیژنەیەكی ناوەندیی بۆ بە بازاڕكردن و "كۆنتڕۆڵی جۆریی" بۆ پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ دروستكراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان