کۆمیسیۆن مەرجەکانی خۆکاندیدکردنی خستەڕوو

01:48 - 2025-05-25
کوردستان
44 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خۆکاندیدکردن لە رێگەی ئەلکترۆنی دەبێت و مەرجەکانیشی ئاشکراکرد.

مەڕوان محەمەد، لێپرسراوی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی پارتە سیاسییەکان لەرێگەی بەرنامەیەکی ئەلکترۆنییەوە دەبێت و کاندیدی تاکەکەس دەتوانێت سەردانی ئۆفیسی کۆمیسیۆن بکات لە سەرجەم شارەکان بۆ خۆتۆمارکردن.

وتیشی، مەرجەکانی خۆکاندیدکردن بریتییە لەوەی عیراقی بێت، 30 ساڵی تەواوکردبێت، هەڵگری بڕوانامەی بەکاڵۆریۆس یان هاوتای بەکالۆریۆس بێت، خاوەن ڕەفتاری باش بێت و بە تاوانی ئابڕوبەرانە یاخود گەندەڵی دارایی و ئابووری، سزا نەدرابێت.

راشیگەیاندووە، کاندید نابێت لە ریزی هێزە چەکدارەکان یان هێزە ئەمنییەکان بێت، یاخود دادوەر، ئەندامی کۆمسیاران لەم خولە یان خولی پێشووتربووبێت.

کۆمیسیۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەهەڵبژاردنی رابردوو هەرلیستێک پێبژاردنی بۆ کرابێت و نەیدابێتەوە، کۆمیسیۆن لیستەکەی پەساند ناکات، تاوەکو پێبژاردنەکە دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان