دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند کە داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی جوتیاران پێکبهێنێت
دیلان غەفور رایگەیاندووە کە ئامانجی لیژنەکە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیرانە تایبەت بە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە.
دیلان غەفور جەختیکردەوە کە بەردەوام چاودێریی ئەم دۆسیەیە دەکەن لە پێناو گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان