جێگری سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی لە رێکخراوی ئازادیی لاوان دەکات

11:41 - 2025-05-25
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانەوە، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان سکرتێر و سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان 

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێ ئەکەم و بەهیوام ئەم یادە بۆ لاوانی کوردستان بکەن بەیادی کارو خەباتی هاوبەش و بە دید و پڕۆژە و بەرنامەی نوێوە خزمەتی لاوان بکەن.
هەڤاڵانی ئازادیی لاوان ئێوە لە رابردوودا خاوەنی پێگە و کاری جدی بوون، بۆ داهاتووی لاوانیش پێویستە بەهەمان گیانی بەرزی کارکردنەوە خەباتی ڕێکخراوەیتان درێژە پێ بدەن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش وەک هەمیشە بەردەوام ئەبێت لەپشتگیری و پشتیوانیتان.
  
ڕفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش
 جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان