شەهیدی نەمر شـــەعلان شــــڤان ئیبراهیم ناسراو بە شەعلان شنگالی، لە دایكبووی ساڵی 1995ی خێزانێكی نیشتـــــمانپـــــــەروەری عەشیرەتی (بەبەوات)ی كوردی موسڵمانی قەزای شنگالی سەر بە پارێزگای نینەوا و دەرچووی قۆناغی سەرەتاییە.
ساڵی 2013 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لە كۆمیتەی رێكخستنی شنگال، ئەندامێكی چالاكی رێكخستنەكانی یەكێتی بووە لە سنوورەكەیدا.
هەمان ساڵ بووە بە پێشمەرگە لە فەوجی سێی لیوای 111ی یەكەی 70، پێشمەرگەیەكی ئازا و چاونەترسبووە، لە موسڵ و زوممار خزمەتی كردووە و لە زۆربەی شەڕەكانی دژ بە تیرۆریستان بەشداریی كردووە.
ساڵی 2014 و لە سەرهەڵدانی تیرۆریستانی داعشدا، لەگەڵ هێزەكانی یەكێتی رووبەڕووی ئەو تیرۆریستانە بۆتەوە، هەمان ساڵ و لە یەكێك لە شەڕەكاندا بە سەختی بریندار كرا و دوای سێ رۆژ مانەوە، بەوهۆیەوە شەهیدبوو و گەیشتە كاروانی شەهیدانی كوردستان.
عەشیرەتی بەبەوات لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە سەر بابانەكانی دەسەڵاتدارانی كۆنی شاری سلێمانی، بەڵام ئێستا لە شنگال و دەوروبەریدا نیشتەجێن، هەمیشەش بەشداربوون لە شۆڕشەكانی كوردستاندا و بەتایبەتیش لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، ژمارەیەكی زۆر شەهیدیان بە كوردستان بەخشیوە.
ئەیاز محەمەد سەلیم هەركی