فێستیڤاڵی گەلان لە سلێمانی كۆتایی بە چالاكییەكانی هێنا

09:43 - 2025-05-27
هەمەرەنگ
53 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی چوارشەممە 21/5/2025 یەكەمین فێستیڤاڵی كەلتوری گەلان لە شاری سلێمانی بە دروشمی (لەپێناو گرنگیدان بە كەلتوری كوردی و پاراستنی گیانی برایەتی و ئاشتی كورد و گەلانی ناوچەكە) بە شداریی نەتەوەكانی عەرەب، تورك، فارس و ئازەری دەستیپێكرد و رۆژی 25/5/2025 كۆتایی بەكارەكانی هێنا. لەو فێستیڤاڵەدا چەندین چالاكی و بەرنامەی هەمەڕەنگی وەك: میوزیك، گۆرانی و هەڵپەڕكێ نمایشكران كە هەموویان گوزارشتیان لە پێكەوەژیانی برایانە دەكرد.  
باشیلا جەعفەر  
فۆتۆ: حەمەعومەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان