فلاشی ئابووری

عیراق دەیەوێ جێگەی ئەوروپا بگرێتەوە

11:20 - 2025-05-29
ئابووری
16 جار خوێندراوەتەوە

مەهدی ئەلجبوری بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند: لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا عیراق 350 هەزار تۆن بەرهەمی كشتوكاڵیی هەناردەكردووە بۆ ژمارەیەك لە وڵاتە عەرەبییەكان و وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق لە هەوڵی ئەوەدایە لە هەناردەی گەنمدا بۆ وڵاتە عەرەبییەكان جێگەی ئەوروپا بگرێتەوە، بە تایبەتی كە ئەمساڵ عیراق گەنمی لێزیادبووە و تێكڕای بەرهەمی گەنمی گەیشتۆتە 6.4 ملیۆن تۆن.
سۆمەرییە نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان