نەرمین مەعروف: هەموو رێکارێکی دەستووری و پەرلەمانیی بۆ چارەسەری مووچە دەگرینەبەر

11:40 - 2025-05-29
کوردستان
110 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەبارەت بە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، کە هەرێمی کوردستان هیج بڕە پارەیەکی بۆ مووچەی مانگی ئایار و مانگەکانی  دواتر نەماوە، دەڵێت، ئەو شێوازەی وەزیری دارایی عیراق پشکی هەرێمی کوردستانی پێ هەژمارکردووە، نایاساییە و رێکاری دەستووری و پەرلەمانی لەدژ دەگرنەبەر.

نەرمین مەعروف رایگەیاندووە، وێڕای کۆبوونەوەی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ و مشتومڕێکی زۆر لەسەر مووچەی مووچەخۆران، بەڵام وەزیری دارایی سوورە لەسەر بڕیارەکەی کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە تەواو بووە.

وتیشی، وەزارەتی دارایی عیراق پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 224ی دادگای فیدراڵی مامەلەی کردووە و ئەو شێوازەش پشکی هەرێمی کوردستانی پێ هەژمار کردووە، هیچ بنەمایەکی یاسایی و ژمێریاری نییە.

نەرمین مەعروف وتیشی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە هەموو رێکارێکی دەستووری و پەرلەمانی دەگرنەبەر.

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان