راوێژکارێکی سودانی باسی کێشەی دارایی هەرێم و بەغدا دەکات

02:45 - 2025-05-30
عیراق
117 جار خوێندراوەتەوە



راوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، تا ئەو کاتەی هەولێر و بەغدا پابەندبن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەوە هیچ کێشەیەکی دارایی لەنێوانیاندا روونادات.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عیراق وتیشى، حکومەتى فیدراڵ سوورە لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان، سەقامگیریی ئابووریی هەرێمی کوردستانیش بەگوێرەی یاسای بودجە لە بەرژەوەندیی عیراقدایە.
لەبارەی ناردنی مووچەشەوە ئاماژەشی کرد بەوەی کە ئێستا پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئێستادا لە ئاستێکی باش و سەقامگیردایە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان