وەزارەتی شەهیدان داوایەک ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکات

08:07 - 2025-08-19
کوردستان
45 جار خوێندراوەتەوە

ئەحمەد مام رەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی و رزگاربوانی ئەنفال رایگەیاند، نیوەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و زیندانیانی سیاسی کارتی نیشتمانییان نییە و بەو هۆیەوە ناتوانین ناوەکان بخرێنە سیستمی پەیڕۆڵەوە.

راشیگەیاندووە، بەغدا مینحەی ئەو توێژانە رادەگرێت ئەگەر بەزووترین کات ناویان نەچێتە سیستمی پەیرۆڵەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کارتی نیشتمانی دەربکەن ئەکەرنا کێشەیان بۆ دروست دەبێت، هەروا کێشە بۆ وەزارەتی شەهیدانیش دروست دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆی نزیکەی 85 هەزار کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتوانی چەکی کیمایی و زیندانیانی سیاسی، نیوەیان کارتی نیشتمانییان نییە و بەو هۆیەوە کێشە دروست دەبێت و ناویان ناچێتە سیستمی پەیرۆڵەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان