وتەبێژی یەکێتی: سەرۆك بافڵ وەک هەمیشە پشتیوانی رۆژنامەنووسان دەبێت

09:49 - 2025-08-19
کوردستان
43 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ كاروان گەزنەیی، وتەبێژی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووسان كرد و لەلایەن تیمی سەنتەرەكە و تۆڕی هاوپەیمانیی 19 پێشوازیی لێكرا. 

لە دیدارێكدا، باسی ئازادیی میدیا، دۆخی رۆژنامەگەریی كوردی و پێشێلكاریی و ئاستەنگەكانی بەردەم رۆژنامەنووسان، لە هەرێمی كوردستان كرا.

لە سەرەتای دیدارەكەدا، تیمی سەنتەری میترۆ پیرۆزباییان لە كاروان گەزنەیی كرد، بە بۆنەی دەستبەكاربوونی و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لەم ئەركە نوێیەیدا لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەو دیدارەدا جەختیكردەوە، یەكێتی و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، وەک هەمیشە پشتیوانیی رۆژنامەنووسان دەبن و زەمینەی لەبارتریان بۆ دەڕەخسێنێن.


لای خۆشیانەوە، تیمی سەنتەری میترۆ، ئاماژەیان بەوەكرد، سەردانەكەی وتەبێژی یەكێتی دەرفەتێكی باشە، بۆ قسەكردن لەسەر دەرفەت و ئاستەنگەكانی بەردەم ئازادیی كاری رۆژنامەنووسان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان