دژەتیرۆری عیراق کوشتنی والیی ریاز و چەکدارێکی داعشی لە کەرکوک راگەیاند

10:16 - 2025-06-26
عیراق
31 جار خوێندراوەتەوە

لە ئۆپراسیۆنێکدا دژەتیرۆری عیراق، دووچەکداری داعشی لە کەرکوک کوشتووە، کە یەکێکیان والیی ریاز بووە.

شانەی راگەیاندنی سەربازی بڵاویکردەوە، دەزگای دژەتیرۆری عیراق رایگەیاندووە، لەدواى بەدەستهێنانى زانیاریى ورد و باوەڕپێکراو، پاش چاودێریکردنیان بۆ ماوەى چوار رۆژ توانیویانە لە بۆسەیەکدا دوو چەکدارى داعش لە دۆڵى زغێتون بکوژن.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، یەکێک لە چەکدارەکان والیى شارۆچکەی ریاز و دەورووبەری بووە لە باشووری کەرکوک و لەگەڵ کوشتنى چەکدارەکان دەستگیراوە بەسەر چەکەکانیان و هەندێک کەرەستەى سەربازی و تەکنیکیدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان