واشنتۆن ‌و سیئۆل ‌و تۆكیۆ لە مەشقێكی دەریایی هاوبەشدا

09:44 - 2022-08-17
ڕاپۆرت
589 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دیاری سابیر

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پەنتاگۆن) رایگەیاندووە: هەفتەی رابردوو لە نزیك كەناراوەكانی هاوای، ویلایەتە یەكگرتووەكان ‌و كۆریای باشوور ‌و ژاپۆن، بەشدارییان لە مانۆڕێكی سەربازیدا كردووە، بۆ ئاگاداربوون لە موشەك ‌و گەڕان بەدوای موشەكی بالیستی ‌و بەدواداچوونیدا.
روونیشیكردۆتەوە: مەشقە سەربازییە هاوبەشەكە لە رۆژانی نێوان 8-14ی ئەم مانگەدا كراوە ‌و پابەندبوونی ئەو سێ وڵاتەی دەرخستووە، بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئاستەنگێك لەلایەن كۆریای باكوورەوە، لەگەڵ پاراستنی ئاسایشی هاوبەش ‌و پتەوكردنی سیستمی نێودەوڵەتی. 
لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگریی كۆریای باشوور، هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوە ‌و ئاشكرایكردووە: هێزە دەریاییەكانیان لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكا ‌و ژاپۆن بەشدارییان لە مەشقەكەدا كردووە. 
بەپێی سەرچاوە رەسمییەكانیش، هەشت كەشتیی ‌و دوو فڕۆكەی جەنگی لە مەشقە سەربازییەكەدا بەشداربوون. 

سەرچاوە: ئاژانسەكان

#وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا

بابەتە پەیوەندیدارەکان