مانگرتن، تۆڕی میترۆی لەندەن ئیفلیج دەکات

10:13 - 2022-08-23
ئابووری
567 جار خوێندراوەتەوە

مانگرتنی کارمەندانی میترۆی ژێرزەویی لەندەن، جموجۆڵی ئەو کەرتەی تووشی ئیفلیج بوون کردووە.
لەلایەکی دیکەشەوە کاریگەریی مانگرتنی ئەو کارمەندانە جۆرێک لە پشێویی بۆ کەرتی گواستنەوەی ئاسایی دروستکردووە و چاودێرانیش هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی کرێی گواستنەوە دەگێڕنەوە کە بەهۆی قەیرانی سوتەمەنییەوە لەسەر ئاستی جیهان دروست بووە.
ئەگەرچی زۆربەی دانیشتوانی لەندەن هاوسۆزن لەگەڵ مانگرەکاندا، بەڵام بەهۆی دواکەوتنیان لە کارەکانیان ناڕەزایی دەردەبڕن.
جێی ئاماژەیە مانگرتنی کارمەندانی بەریتانیا بە تەنها کارمەندانی میترۆکانی نەگرتۆتەوە، بەڵکو کەرتەکانی پۆستە و گەیاندن و بەندەرەکانیشی گرتۆتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت بازنەی ناڕەزاییەکان فراوانتر ببێت، لەدوای ئەوەی هەموو هەوڵەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ سەندیکاکانی کەرتی گواستنەوەدا شکستی هێنا دوای ئەوەی داوایان کردووە بە رێژی 8 ٪ کرێی هاتوچۆ بەرزبکرێتەوە. بەو هۆیەشەوە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی بەریتانیا رایگەیاندووە کە ئەگەر کار وابڕوات و نەگەینە چارەسەرێکی مامناوەندی، بڕیارەکانمان بە هێز دەسەپێنین.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان