کوژاندنەوەی گشتی لە کارەبای عیراق رووی دا

06:24 - 2025-08-11
عیراق
62 جار خوێندراوەتەوە

کوژانەوەی گشتی لە کارەبای عیراق رووی دا و بەرپرسان هۆکارەکەی بۆ کێشەیەک لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزە دەگەڕێننەوە، ئەمەش لەکاتێکدا پلەکانی گەرما نزیکبوونەتەوە لە 50 پلە.

محەمەد نوری عەبد رەبە، سەرۆکی لیژنەی وزە رایگەیاند، هۆکارەکە کێشەیەکی تەکنیکی بووە. 

کوژانەوەکە سەعات 3ی پاشنیوەڕۆ روویداوە و زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە. 
وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، هەوڵەکان بۆ گێڕانەوەی کارەبا و چارەسەرکردنی پچڕانەکە دەستیانپێکردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان