داوادەکرێت گوتاری میدیایی رۆڵی زیاتر لە لێکتێگەیشتنی نێوان گەلاندا بگێڕێت

11:30 - 2025-08-12
عیراق
60 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک ئەکادیمیست و رۆشنبیر لە زانکۆ ناوخۆیی و عەرەبی و جیهانییەکان لە بەغدا کۆبوونەوە و داوادەکەن کە پەیوەندییە گشتییەکان بەشداربێت لە ئاسایشی نێودەوڵەتی و سەقامگیریی وڵاتدا.
دوێنی لە بەغدا، بە هاوکاریی ناوەندی رۆشنبیریی بەغدا، چالاکییەکانی کۆمەڵەی پەیوەندییە گشتییەکانی عیراق (IPRA)، خولی پێنجەمی، لە رۆژی جیهانی پەیوەندییە گشتییەکاندا، لە ژێر دروشمی «پەیوەندییە گشتییەکان، جێپەنجەیەکی مرۆیی لە جیهانێکی گۆڕاودا» بەڕێوەچوو، لە چالاکییەکەدا، کە کۆمەڵێک ئەکادیمیست و نووسەر و هونەرمەند ئامادەیبوون، جەختیان لە گرنگیی پەیامی مرۆیی پەیوەندییە گشتییەکان کردەوە لە ژێر رۆشنایی گۆڕانکارییە دیجیتاڵییەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی لێکتێگەیشتن لە نێوان گەلاندا.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئێستادا میللەتان زیرەکتر و هۆشیارترن و لە سەردەمێکدان کە داوای شەفافیەت و متمانەپێکردن دەکەن و فێڵکردن لە وەرگر رەتدەکەنەوە کە بووەتەهۆی لەدەستدانی متمانە، ئەمەش پێویستی بەوەیە کە ئەو پەیامەی دەزگاکان ئاراستەی دەکەن، رەنگدانەوەی بەها راستەقینەکانی ئەو دامەزراوەیە بێت و تێیدا دامەزراوەکان پشت بە بنیاتنانی ناوبانگ و بەرزکردنەوەی متمانە و دروستکردنی پردی پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ بینەرە ناوخۆیی و دەرەکیەکانیاندا، ببەستن.
باسیان لەوەشکردووە، پەیوەندییە گشتییەکان زانستێکە و هونەرێکە کە تەنیا لە لێدوانی میدیایی، دروستکردنی بۆنە، یان رێکخستنی چالاکییەکاندا، لە قاڵب نادرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان