عیراق و تورکیا لەبارەی پرسی ئاو و ژینگە کۆبوونەوە

10:56 - 2025-08-13
عیراق
64 جار خوێندراوەتەوە

وەفدێکی وەزارەتی ژینگەی عیراق و تورکیا لە شاری جنێڤی سویسرا کۆبوونەوە و جەختیان لە هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشە ژینگەییە هاوبەشەکان.

هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عیراق رایگەیاند، لە پەراوێزی کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتی، لەگەڵ وەفدی تورکیا کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک کردووە. 

گوتیشی، پرسی ئاو و پێویستیی عیراق بە ئاو و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گرنگی کۆبوونەوەکە بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان