وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، 100 داوای یاسایی لەسەر زیادهڕهویی لە ئاوی ژێرزەویدا تۆمارکراون، ئەمەش بەرزترین ئامارە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا.
خالد شەماڵ وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA)ی راگەیاند: رێوشوێنەکانی وەزارەت بۆ رێگریکردن لە زیادەڕۆیی لە ئاوی ژێرزەویدا، بەشێکە لە پلانەکانی وەبەرهێنان، هەروەها ئەم هەوڵە هاوتەریبە لەگەڵ پلانی کشتوکاڵی بۆ بەهەدەرنەدانی ئاو.
وتیشی: وەزارەت، ئاوی ژێرزەوی وەک یەدەگێکی ستراتیژی بەردەوام بۆ نەوەکانی داهاتوو دەبینێت، بۆیە ئەم یەدەگە تەنها لە حاڵەتە لەناکاوەکاندا بەکاردەهێنرێت، وەک دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە، یان قەرەبووکردنەوەی ئاوی ژێرزەوی بۆ کەمی لە پلانی کشتوکاڵیدا .
راشیگەیاندووە، ئەم وەرزە وەرزێکی سەخت و ئاڵۆز و گرنگە سەبارەت بە دۆخی ئاو لە عیراق، بەهۆی کەمیی داهات و دابەزینی بێوێنەی ئاستی یەدەگەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەت 100 سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو پێشێلکارییانە تۆمارکردووە و چەندین بیری پڕکردۆتەوە، کە هەندێکیان بەتەواوی داخراون.