چیرۆكی ئەم وێنەیە سڕینەوەی قەرزەکانی چین لەسەر عیراق

09:34 - 2022-03-28
عیراق
679 جار خوێندراوەتەوە

لەنێوان من و مام جەلال تاڵەبانی-دا، چیرۆكی خەباتێكی نیشتمانیی درێژ لە دیمەشق و بەیروت لە ناوەڕاستی هەشتاكانەوە دەستپێدەكات و ئەم خەباتە لەدوای ساڵی 2003ەوە پتەوكرا تا بە ساڵی 2006 و یەكەم حكومەتی هەڵبژێردراوو بەیەكەوە كاركردنی تر دەگات.
دوای ئەوەی سەردانیم كرد، پێیوتم لە كۆشكی ئاشتی شوێنم هەیە لە سەردانی داهاتوومان بۆ چین، داوایكرد بەشێكبم لەو وەفدە وەزارییەی دەبێتە میوانی سەركردایەتیی چین، منیش وتم: داوایەكم هەیە، دەرفەتێكم لەگەڵ سەرۆكی چین هۆ جینتاو بۆ بڕەخسێنیت، چونكە وەزارەتی دارایی عیراق بە رازیكردنی پەكین گەیشتووەتە بنبەستی تەواو بۆ سڕینەوەی قەرزەكەی بە بڕی 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
سەرۆك جەلال تاڵەبانی، وەڵامیدایەوە و پێیوتم: سەردانەكەی تاڵەبانی-ش لەلایەن سەرۆك هۆ جینتاوەوە بانگهێشتكراوە، هاوكات سەردانی شارێكی چینمان كرد، تاڵەبانی چەند رۆژێكی لە پەكین بەسەربرد، تاڵەبانی بەوە ناسراوە لە تەمەنی گەنجیدا لە یۆتۆپیای ماویدا ژیاوە.
لە پەكین كۆبوونەوەی عیراق و چین بەئامادەبوونی وەفدی هەردوو وڵات بەڕێوەچوو، لە پەراوێزی ئەو لووتكەیەدا سەرۆك بەڵێنە تایبەتییەكەی بیرهێنامەوە و پێیوتم قسە لەگەڵ سەرۆكی چین دەكەم.
كاتێك كۆبوونەوەی نێوان سەركردایەتیی چین و عیراق كۆتاییهات و تێیدا یاداشتی لێكتێگەیشتنی هاوبەش لە بوارەكانی ئاسایش، ئابووری و خزمەتگوزاریدا ئیمزاكرا، دواتر هەردوو سەرۆك بۆ گفتوگۆیەكی دوو لایەنە بەیەكگەیشتن. هەستم كرد سەرۆك بەهۆی سەرقاڵییەوە، بەڵێنەكەی بە منی دابوو لەبیردەكات، بۆ بیرهێنانەوەی بەرەو شوێنی كۆبوونەوەكە رۆیشتم، پاسەوانی سەرۆكایەتی هەوڵیدا رێگریم بكات لە گەیشتنم بە سەرۆك كۆمار، كاتێك نزیكبوومەوە، سەرۆك جەلال تاڵەبانی خەندەی كرد و منی بە سەرۆكی چین ناساند و پێیوت: ئەمە وەزیری داراییە.
پێموت: دەمەوێت رێنمایی وەزیری داراییتان بكەن دەست بە گفتوگۆكانمان بكەین بۆ سڕینەوەی قەرزەكە، ئەوە روویدا و سەرۆك؛ وەزیری دارایی خۆی راسپارد، لەگەڵ من رازی بوو رۆژی دواتر لە میوانخانەی وەفدی عیراق كۆببنەوە، دوای سێ رۆژ لە قسە قووڵ و سەختەكان «من لەو ماوەیدا نەخۆش بووم» حكومەتی چین رازی بوو قەرزەكەی بسڕێتەوە.
باقر جەبر زوبەیدی
وەزیری پێشووتری دارایی
24ی ئازار 2022

#عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان