پزیشكی دادوەری ئێران رایگەیاند: لە سێ مانگدا نزیكەی 5 هەزار هاووڵاتی ئێران بە رووداوەكانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
رۆژنامەی (مردم سالاری) بڵاویكردووەتەوە بە پێی راپۆرتێكی فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی ئێران لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا بە هۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە چوار هەزار و 866 كەس گیانیان لە دەستداوە و 94 هەزار و 932 كەسیش بریندار بوون.
لە كۆی ئەو چوار هەزار و 866 كەسەی كە گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار و 891 كەسیان لە رەگەزی نێر بوون و 975 كەسیشیان لە رەگەزی مێ بوون.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە زۆربەی رووداوەكانی هاتوچۆ لە تارانی پایتەخت روویانداوە.
كوردۆنیا فەتاح