ئاوی گلدراوه و عه‌مباركراوی عیراق له خراپترین ئاستیدایه و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاویش هۆشداریی ده‌دات.
دوێنێ، ته‌هـــــــــــا مه‌حیاوی بـه‌ڕێــــــــــوه‌به‌ری گشــــــــــــــتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند: عیراق به زه‌حمه‌ت ئاوی بۆ دابین ده‌كرێت به‌وپێیه‌ی ئاو ده‌ڕژێته خاكه‌كه‌یه‌وه و وڵاتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو نییه، بۆیه پشت به‌و بڕانه ده‌به‌ستێت كه وڵاتانی دراوسێ بـــــــــۆی به‌رده‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها داتایه‌كی مه‌ترسیداری ئاشكراكرد و وتی: ئێستا هه‌موو ئاوی گلدراوه ده‌گاته 8 %.
وه‌زاره‌تی سه‌رچــــــــاوه‌كانی ئاوی عیراق، هیواخوازه توركیا ئاوی زیاتر به‌ربداته‌وه تا ئاستی ئاوی گلدراوه زیاتر بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ توركیا له په‌یوه‌ندیدان بۆ دابینكردنی بڕی پێویستی ئاو بۆ عیراق.
كوردستانی نوێ