بەگرنگییەوە لە چاكسازی و هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە دەڕوانرێت

11:33 - 2025-08-19
کوردستان
25 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم، پێشوازیی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و وەفدێكی هاوڕێی كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەریتانیا، دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و ناوچەكە، چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا، بەگرنگییەوە قسەیان لەسەر كرا.
سەبارەت بە كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر-بەغدا، جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆ و دانوستانەكان و چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی دەستوور، كرایەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، كە ئەندرۆ بیزڵی كونسوڵی بەریتانیا ئامادەیبوو، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، گفتوگۆی لەسەر كرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان