بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان، هەوڵەكانی بۆ گەیاندن و دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ گوندەكانی سنوورەكە دەستپێكردووە و چەندین پرۆژەش لە جێبەجێكردندان.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، نەوزاد حەمید بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیان، رایگەیاند: پرۆژەی بوژاندنەوەی سەرچاوەكانی ئاو و كانی، دانانی تانكی و تۆڕی ئاو بۆ ژمارەیەك گوندی سنووری ناحیەی رزگاری و سەرقەڵا دەستپێكراوە، كە بەهۆی وشكەساڵییەوە گرفتی كەمئاوییان بۆ دروستبووە، وتیشی: ژمارەیەك پرۆژەی دیكە، كە بە هاوكاریی رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی دەستپێكراون و بریتین لە لێدانی بیری قووڵ بۆ گوندی سەید خەلیل و بنەكە و وەلی هەیەر، دابینكردنی پەمپی غەتاس و هەڵكەندنی بیری ئیرتیوازی و پرۆژەكانیش فراوان دەكرێن و تەواوی سنوورەكە دەگرێتەوە.
كفری، حەیدەر ئەحمەد