ئاهەنگێکی مێژوویی بۆ کردنەوەی مۆندیال

10:39 - 2022-11-07
وەرزش
341 جار خوێندراوەتەوە

سۆزیار یوسف

لیژنەی ئامادەکاری مۆندیالی قەتەر- 2022 چۆنێتیی بەڕێوەچوونی  ئاهەنگی کردنەوەی مۆندیالی  ئاشکرا کرد.
 خالد ئەلمەولاوی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەبازاڕکردن و پەیوەندییەکانی مۆندیالی قەتەر، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئاهەنگی دەستپێکردنی مۆندیالی قەتەر -2022 سەعات 5 ئێوارەی رۆژی 20/11/2022 دەستپێدەکات و ئاهەنگێکی کەم وێنەدەبێت لە مێژووی مۆندیالەکاندا .
وتیشی؛ سێ سەعات پێش ئەو وادەیەش دەرگای یاریگای ئەلبەیت بەڕووی جەماوەردا دەکرێتەوە و یارییەکەی نێوان قەتەر و ئیکوادۆر کە یەکەم یاری مۆندیالە، هەمان رۆژ سەعات 7 -ی ئێوارە دەستپێدەکات.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەبازاڕکردنی ئەم مۆندیالە، ئەوەشی خستە روو کە چەندین شاشەی گەورە لە شوێنە جیاوازەکانی دۆحە بۆ هاندەران دادەنرێت، سەرەڕای ئەوەش ئاهەنگێکی گەورە بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەکان بە درێژای کۆرنیشی دەوحە بەڕێوە دەچیت.

#دووتوێ

بابەتە پەیوەندیدارەکان