پیاوە درێژەکەی جیهان داوای ژن دەكات

08:35 - 2022-11-17
هەمەرەنگ
472 جار خوێندراوەتەوە

سوڵتان كۆسین، ئەو پیاوەی كە بە بەرزیی باڵاكەی ناوبانگی لە هەموو جیهاندا دەركردووە، لە توركیا داوایكردووە بەزووترین كات باڵا بەرزترین ژنی دونیا شووی پێبكات، چونكە لە روسیا و ئەمریكا شكستی هێنا و ژنی دەست نەكەوت ناچار بوو دووبارە لە توركیا بەدوای ژندا بگەڕێت.

سوڵتان كۆسین پێشتریش گەشتی بۆ ئەمریكا كردووە تاكو ژنێكی دەستبكەوێت و زەماوەند بكات، بەڵام هەر دەستینەكەوت، دواتر كە بیستی ژنی روسیا بە وەفان و هاوسەرەكانیان خۆشدەوێت بۆ ماوەی ساڵیك گەشتیكرد بۆ روسیا چونكە دەیوت لەوانەیە لە روسیا ژنێكم دەستبكەوێت، بەڵام لەوێش ژنی دەستنەكەوت.

كۆسین ماوەی چەند مانگێكە بە دوای ژنێكی گونجاودا دەگەڕێت، بەڵام نەگەشت بەئامانج، بێگومان ئەمە یەكەم زەماوەندی كۆسین نییە، چونكە پێشتریش لە ساڵی 2013 دا زەماوەندی لەگەڵ ژنێكدا كردووە كە باڵای 175 سم بووە و 10 ساڵیش لە كۆسین بچووکتر بووە بەڵام بەهۆی نەگونجانیان جیابونەتەوە.

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان