راپۆرتی، هێمن ئه‌حمه‌د
ساڵانە لە پارێزگای كه‌ركوك، هاوشێوەی هەندێک لە قەزاو ناحیەو شارەکانی تر لە هەرێمی کوردستان، لافاو روودەدات، دوابەدوای راگەیاندنی ئەوەی كارڕاییكردنیان كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو و بارانی زۆر و ئامادەکارییان کردووە، به‌ڵام ساڵانە ئاو گه‌ڕه‌ك و كوچه و كۆڵانه‌كانی كه‌ركوك دادەپۆشێت و زیانی گیانی و مه‌عنه‌وی لێده‌كه‌وێته‌وه.
خۆیان به فریای خۆیان كه‌وتن
بۆ ئەمساڵیش، له ماوه‌ی 24 سەعات باران باریندا زیانێكی زۆر له گه‌ڕه‌كه‌كانی په‌نجاعه‌لی و رێگه‌ی به‌غدا و مووسه‌ڵڵا و ره‌حیماوا و كوردستان كه‌وته‌وه و له پاڵ زیانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه، دوو منداڵی ساواش گیانیان له ده‌ستدا كه خه‌ڵكی گوندی حه‌ساری گه‌وره‌ن له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك ـ هه‌ولێر، و خۆیان به فریای خۆیان كه‌وتن و به‌شێكی زۆری له خه‌ڵكه‌كه‌یان رزگار كرد.
ته‌واو نه‌كردنی پڕۆژه‌كان هۆكارن
عه‌لی محه‌مه‌د دانیشتوی گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لییه، ده‌ڵێت: له هاوینه‌وه خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كه گازنده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن پڕۆژه‌كانیان ته‌واو نه‌كراوه و به نیوه ناچڵی ماونه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووە به‌شێكی زۆری ئاوه‌ڕۆكان بگیرێن و پڕببنه‌وه و له كاتی باران باریندا هه‌موو قوڕ و لیته‌كه‌ی كردۆته نێو ئاوه‌ڕۆكانه‌وه، بۆیه به درێژای شه‌و دانیشتوی په‌نجاعه‌لی، گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان چۆڵ كردووه، جگه له‌وه‌ش زیانێكی زۆریش به‌ر ماڵه‌كان كه‌وتوون.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی شانازیان پێوه ده‌كرد
عه‌بدوڵڵا كه‌ریم، گه‌نجێكی عه‌ره‌بی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی رێگه‌ی به‌غدایه و ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كه بینای پارێزگای كه‌ركوكیان گواستۆته‌وه سه‌ر رێگه‌ی به‌غدا، تونێڵ و شه‌قامه‌كه‌ی به‌رده‌م بینای پارێزگای نوێ به ته‌واوه‌تی ئاو دایپۆشی و رێگه‌ی هاتوچۆشی گرت و بوو به‌هۆی داخستنی رێگه نێوان كه‌ركوك ـ به‌غدا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی پارێزگاكه.
وتیشی: چی له بینا و باڵه‌خانه‌ی گه‌وره بكه‌ین چووه به‌ئاسماندا و له یه‌كه‌م باران باریندا رووی راسته‌قینه‌ی به‌رپرسانی شاره‌كه‌ی ئاشكرا كرد، پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی بیناو باڵه‌خانه‌كان ده‌بوو بیریان له ئاوه‌ڕۆی شاره‌كه بكردایه‌ته‌وه، نه‌ك ئەم دیمەنەی ئه‌مشه‌و به چاوی خۆمان بینیمان، گشت دانیشتوانی شاره‌كه ترسیان لێنیشتبوو، بۆیه داواكارم له حكومه‌تی عیراق لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران و به‌رپرسانی شاری كه‌ركوك و پڕۆژه‌كان بكات، چونكه هه‌ركات بارانی به خوڕ و لێزمه ببارێت ئێمه‌ی دانیشتوانی رێگه‌ی به‌غدا و گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان ترسمان لێده‌نیشێت.
حه‌وزی ماسییه‌كان هۆكاری لافاوه‌كه بوون
جوامێر حه‌ساری، دانیشتوی گوندی حه‌ساری گه‌وره‌یه، دەربارەی لافاوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی گونده‌كه‌یان ده‌ڵێت: هۆی دروستبوونی لافاوه‌كه، ئه‌و حه‌وزی ماسیانه بوو له گونده‌كه‌دا دروستكراوه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی روودانی لافاوه‌كه، چونكه سه‌ره‌تا ئاو چووبووه ناو حه‌وزی ماسییه‌كانه‌وه و دواتر ته‌قیبوه‌وه‌و رێڕه‌وی كردبوو به‌ره‌و گونده‌كه، بۆیه به‌شێك له ماڵه‌كان ژێر ئاو كه‌وتن و هه‌ندێك له خه‌ڵكه‌كه‌ی له ناو ئاوه‌كه‌دا گیریان خوارد، له‌وه كاره‌سات تر خنكانی ئه‌و دوو منداڵه ساوایه بوو له پاسه‌وانی حه‌وزی ماسییه‌كان.
ئیداره و شاره‌وانی كه‌مته‌رخه‌من
ئه‌فسه‌رێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كه‌ركوك، رایگه‌یاند: پێویست بوو ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ی كه‌ركوك و شاره‌وانی كه‌ركوك پیش هاتنی وه‌رزی زستان سه‌رجه‌م مه‌نهۆڵ و ئاوه‌ڕۆی سه‌ر شه‌قام و ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوكیان پاك بكردایه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كه‌كانی په‌نجاعه‌لی و رێگه‌ی به‌غدا و گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی مه‌ترسی دروستبوونی لافاویان لەسەر بوو، به‌ڵام به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌سان و ئه‌ركه‌كه‌ی ئێمه‌یان قورس‌تر كرد، چونكه به‌رگری شارستانی شاره‌زاییان له كردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆدا نییه، بۆیه ئه‌و رووداوانه‌ی له لافاوه‌كه روویاندا له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌و دوو لایه‌نه‌یە، نه‌ك به‌رگری شارستانی.
له‌ده‌ستدانی دوو منداڵی ساوا
وتیشی: دوای دروستبوونی لافاو له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك به‌رگری شارستانی چه‌ند تیمێكی پێكهێناو دابه‌شی كرد بەسه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی لافاوه‌كه چووبووه ناو ماڵه‌كانیانه‌وه و توانیان به‌كه‌مترین زیانی مادی كۆنترۆڵی ئاوه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام بۆ رووداوه‌كه‌ی گوندی حه‌ساری گه‌وره كه ده‌كه‌وێته له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركوك ـ هه‌ولێر نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست به فریایان بكه‌وین، چونكه له‌و شوێنه ئاوی زۆر به‌رز ببوه‌وه و لافاو رێگه‌كه‌ی داخستبوو، به‌داخه‌وه ئه‌و كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی لێكه‌وته‌وه و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو منداڵی ساوای ئه‌و گونده.