سیمپۆزیۆمی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە کۆیە

10:59 - 2022-12-04
کەلتور
493 جار خوێندراوەتەوە

هاوژین عەبدولواحید

زانکۆی کۆیە لە یەکی کانوونی یەکەمی 2022 لە شانزە رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژناندا سیمپۆزیۆمێکی لە ژێر ناونیشانی «توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان لە نێوان هۆکار و چارەسەر“دا رێکخست بەهاوبەشی لە نێوان سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، کە سێمپۆزیۆمەکە پێکهاتبوو لەسێ پانێڵی جیاواز و وروژاندنی کۆمەڵێ پرسی گرنگ لە سەعات 9:30 تاوەکو 3:30 بەردەوام بوو بە بەشداری مامۆستایان و توێژەران و  چالاکوانان و چەند رێکخراوێکی  مافی ژنان، کە تێیدا باسی پرسی توندوتیژی کرا و لە نێوان هۆکار و چارەسەرەکاندا.

بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە
لەمبارەیەوە سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ ـ ی ـ د محەمەد حەسیب لە لێدوانێکدا وتی:  لە دوای زیاتر لە سی ساڵ لەم هەڵمەتە کۆمەڵگەی ئێمە رێژەی توندوتیژییەکانی تاوەکو ئێستاش بە بەرزی ماونەتەوە، هەربۆیە ئەمە زانکۆکان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەوە، پێویستە زانکۆکان لە رێگەی مامۆستایانی،  کار و  توێژینەوە  لەسەر دۆزینەوەی هۆکاری راستەقینەی پشت ئەم پرسه بکەن و لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.
هاوکات وتیشی زانکۆی کۆیە پلانی هەیە لە ساڵانی داهاتوو کاری زیاتر لەسەر سیمینار و وۆرکشۆپ و خولی راهێنان و توێژینەوەی زانستی بکات، و هانی مامۆستایانی پسپۆڕمان بدەین بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر ئەم پرسە گرنگە.

خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین
هەرلەبارەی هۆکارەکانی کەمکردنەوەی توندوتیژییەوە مامۆستا فێنک شەفیق ـ بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان وتی ئێمە خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین وەک بەڕێوەبەرایەتی توانیمان ئامادەبین، بتوانین زانکۆی کۆیە ـ سلێمانی ـ دهۆک ـ هەڵەبجە بەشداری بکەن لەم سیمپۆزیۆمە بۆئەوەی هەموومان بەیەکەوە لەگەڵ رێکخراوەکان و دامودەزگا حکومییەکان هەموو ئەو کەسانەی کە هاوکار و هەماهەنگن بۆ پشتیوانیکردنی ئەم پرسە بۆ ئەوەی بتوانین ئێمە وەک جێبەجێکار لە یاسای ژمارە 8 ی 2011 ئیشکردن لەسەر ئەو هۆکار و سکاڵایەنەی کچان و ژنان ئەندامانی خێزان بۆمان دێت.
هەروەها وتیشی لەسەر ئێمەیە تاک بە تاکی خێزان بپارێزین بەتایبەت کچان و ژنان، ئەرکی هەموومانە بەبێ جیاوازی کاربکەین بۆکەمکردنەوەی هۆکارەکانی توندوتیژی و هەروەها خۆ بەدوورگرتن لە هەموو ئەو داب و نەریتانەی دەبنە توندوتیژی لەناو کۆمەڵگەدا ئەگەر تاکی کۆمەڵگە هۆشیاربێت ئەگەر بتوانێ مافی خۆی و پێویستییەکانی جیابکاتەوە ئێمەش وەکو بەڕێوەبەرایەتی کەمێک پشوو دەدەین بۆیە دەڵێم بەداخەوە داتاکان و سکاڵاکان زۆرن و جیا جیان لە هەموو تەمەنێک و ئاین و نەتەوەی جیاواز لە کوردستان، بۆیە ئەرکی هەموومانە کاربکەین لە پێناو کۆمەڵگەیەکی  ئاشتیخواز و خێزانێکی بەختەوەر، تاکێکی تێگەیشتوو دوور لە توندوتیژی پێبگەیەنین.

پاڵپشتی هەموو تاکێکین
بەناز مەعروف بەڕێوەبەری سەنتەری پێگەیاندنی ئافرەتانیش وتی: ئەمڕۆ ئێمە وەک رێکخراو بەشداریمان کرد لەم سیمپۆزیۆمە، بۆ ئەوەی روونکردنەوە بدەین لەسەر کار و چالاکییەکانمان لە شاری کۆیە و دەوروبەری دەیکەین بێ جیاوازی و رێژەی توندوتیژی دەخەینەڕوو هەروەها چۆنیەتی چارەسەرکرنی، هەوڵ و تێکۆشانی رێکخراوەکەمان بۆکەمکردنەوەی حاڵەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان. هاوکات وتیشی ئێمە کار لەسەرتوندوتیژی کۆمەڵایەتی و خێزانی و دەروونی دەکەین پاڵپشتی  هەموو تاکێکین بێ جیاوازی بەتایبەت ژنان و کچانی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی ئاشتی و ئاشتەوایی لەناو کۆمەڵگەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان