کێ براوەی خەڵاتەکانی گرامی بوو؟

10:23 - 2022-04-07
هەمەرەنگ
287 جار خوێندراوەتەوە
ئۆلپڤا رۆدریگۆ

دوای ئـەوەی شــــــەوی (5\6/4/2022) ئاهەنگی 64 هەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ میوزیک لە لاس ڤێگاسی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو، ئەکتەری کۆمیدی و میدیاکار ترێڤەر نەوا ئاهەنگەکەی بەڕێوەبرد، تێیدا کۆمەڵێکی زۆر لەو گۆرانیبێژانەی بۆ ئەو خەڵاتە کاندید کرابوون چەندین نمایشی راستەوخۆیان لەسەر ستەیجی گرامی پێشکەشکرد کە لەنێویاندا گروپی میوزیکی کۆری بی تی ئێس بوون و ئەمە دووەم جاریان بوو بۆ ئەو خەڵاتە کاندید بکرێن و یەکەمجاریان بوو راستەوخۆ لەسەر ستەیجی گرامی گۆرانییەکەیان بە شێویەکی سەرنجڕاکێش پێشکەشبکەن کە ئامادەبوانیان سەرسامکرد، چونکە ساڵی پار بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەشێوەی ئۆنلاین نمایشی گۆرانی Dynamite   کە کاندید بوو بۆ ئەو خەڵاتە پێشکەشکرد، جگە لەوان گۆرانیبێژان جۆن باتیست و جەستن بیبەر و سیلکی سۆنیک و برونو مارس..هتد گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد، براوەکانی ئەو خەڵاتەش بۆ پۆلێنی سەرەکی بریتی بوون لە « خەڵاتی باشترین ئەلبومی ساڵ و باشترین کلیپ بۆ جۆن باتیست بوو، باشترین تۆماری ساڵ بۆ سیلکی سۆنیک، باشترین گۆرانی ساڵ کە دەدرێت بە نووسەران و ئاوازدانەران درایە براندۆن ئەندرسۆن و کریستۆڤەر براون و درنست ئەمیل و برونۆ مارس، باشترین هونەرمەندی نوێ و باشترین ئەلبومی میوزیکی پۆپ و باشترین ئەدای سینگڵی میوزیکی پۆپ درایە ئۆلیڤیا رۆدریگۆ، باشترین ئەلبومی راپ درایە تایلەر زی کرییتور، باشترین ئەدای میوزیکی راپ درایە بەیبی کیم، باشترین ئەلبومی میوزیکی رۆک درایە گروپی میوزیکی فۆر فایتەرز، باشترین ئەلبومی میوزیکی دونیا درایە ئەنجلیک کیدجو و بورنا بۆی»
شایەنی باسە گروپی میوزیکی رۆکی ئەمریکی فۆر فایتەرز سێ خەڵاتی گرامییان بردەوە تەنیا دوای هەفتەیەک لە گیانلەدەستدانی کتوپڕی میوزیسیانێکیان کە تایلۆر هۆکینزە.
سوپرایزی ئاهەنگەکەش ئەوەبوو کاتێک سەرۆکی ئۆکرانیا زیلینسکی لە رێی شاشەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و تێیدا داوای لە هونەرمەندانی دونیا کرد پاڵپشتیی لە وڵاتەکەی بکەن کە رووبەڕووی داگیرکاریی روسیا دەبێتەوە.

دڵان سامان

سەرچاوە: alroeya.com

بابەتە پەیوەندیدارەکان